لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەناو بازاڕی شاری سلێ
بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەجلی سەربازی و مەدەنییەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڵاوەیانپێكراوە، هاوشان لەگەڵ پیاوانی پۆلیس کارمەندە پۆلیسەکانی ژنانیش لەناو بازاڕدا لەئەرکدان.
بڵاوەپێكردنی مەفرەزەكانی پۆلیس بەمەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی شاری سلێمانی و سەر و ماڵی هاوڵاتیانە تا لەکەشێکی ئارامدا ئامادەکاریی بۆ هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بکەن.
بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە داڕێژراوە، لەڕۆژانی بەر لەجەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕۆژەكانی دواتردا هێزەكانی پۆلیس بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشی زیاتردا دەبن.