تەقەكەرێك دەستگیركرا
لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستگیرابەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو .
دوای ئەوەی لە یەكێك لە سیتییەكانی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ی،م،س لەدایكبووی 2004) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 21 لەیاسای چەك ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان