پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی دزیكردن لەسندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێری چەند مزگەوتێك كردبوو.
دوای ئەوەی دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لەشاری سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لەكاتی دزیكردنەكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ل، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەلێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لەچەند مزگەوتێك لەشاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لەشاری هەولێر دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ ئەو مزگەوتانە كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە