تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە ماڵێك كردبوو
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گوندی گۆخڵان تەقە لە ماڵەكەی كراوە ، مەفرزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەر بەبەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ر ، ش ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی