تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو .
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە تۆمەتبارێك بەئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلاوەو هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری توانرا ئۆتۆمبێلەكە بناسرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، کە لەجۆری تۆیۆتا كراون (ناسراو بەمەلیكە)یە، هەروەها لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا تۆمەتباریش بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ر،م،ج ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 23ی هاتووچۆ ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە