پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


حەوت تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی سنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان كردبوو.
 
دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
 
لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراودا،لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین كە لەسنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بەمەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاو ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان.
 
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:
أ، ك، س لەدایكبووی 1982
ش، ب، ب لەدایكبووی 1982
ب، ع، م لەدایكبووی 1986
ر، ج، ع لەدایكبووی 2004
ر، ج، ع لەدایكبووی 1998
أ،ك،س لەدایكبووی 2004
أ،ك،س لەدایكبووی 1995
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە