چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەند ماركێتێكان لە شاری سلێمانی بڕیبوو .
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە ماركێتەكانیان بڕدراوەو دزییان لێكراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لە لایەن هەردوو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات و ڕۆژهەڵات تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، كە تۆمەتباران هەستاون بەبڕین و دزیكردن لە 9 ماركێت لە شاری سلێمانی و دزینی ماتۆڕ سكیل و هەوڵدان بۆ دزینی ئۆتۆمبێل .
لەئێستادا تۆمەتباران
أ،ع، ح لەدایكبوی 2003
ش،م،ح لەدایكبووی 2003
م،ع،م لەدایكبووی 1984
د،أ،خ لەدایكبووی 1992
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.
جێی ئاماژەیە تۆمەتباران پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتریش لەسەر دزیكردن دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان