بە تۆمەتی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .
لەچالاكییەكدا و دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتنی تۆمەتبارێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابلەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تێیدا تۆمەتبارێك هەستاوە بە كوشتی ئامۆزایەكی و هەڵاتووە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلەبكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
دوای لێكۆلینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار( ح ، ع ، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك توانرا تۆمەتبار ( ه ، ه ، أ ) دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە لە بنكەی پۆلیسی چەرموو- سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان