تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی پانزە ملیۆن دیناری دزیبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە پارەی لێدزراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیبووی .
لە ئێستادا تۆمەتبار (د،م،ق لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان