بەتۆمەتی دزی کردن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
image

بەتۆمەتی دزینی بڕی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دینار، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەبەنزینخانەکەیدا بڕی ٣٥ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار دیناری لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا، هەروەها تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لەپارەکەیان گۆڕیوەتەوە بەدۆلاری ئەمەریکی و هەر لەپارەکە ماتۆڕسکیل و دەمانچەو موبایلیان کڕیوە.
تۆمەتباران (ر، ب، ع - س، ج، ح - هـ، ج، ح) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە