مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سێ تۆمەتبار كە مادەی هۆشبەریان پێیە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر، دوای ئەوەی پشكنینیش بۆ تۆمەتباران ئەنجامدرا دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی ھۆشبەرن.
لەئێستادا تۆمەتباران:گ ، ق ، ع لەدایكبووی 1971 أ ، ح ، ع لەدایكبووی 2000ع ، س ، ع لەدایكبووی 2003بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (30)ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.