بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك به‌ش‌و بنكه‌ی پۆلیسی کرد
بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی به‌شه‌كانی پۆلیسی به‌ڵگه‌كانی تاوان‌و پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی‌و به‌شی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا‌و بنكه‌كانی سه‌یوان‌و چوارچرای كرد.
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌نزیكه‌وه له‌كاره‌كانی ئه‌و به‌ش‌و بنكانه‌ی پرسییه‌وه‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له‌پای ئه‌رك‌و ماندووبونیان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌كردن بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان‌و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌زووترین كاتداو ڕه‌چاوكردنی زیاتری بنه‌ما یاساییه‌كان‌و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه.
هەروەها له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌نزیكه‌وه گفتوگوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه كرد كه به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیسیان كردبوو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیابوەوە کە کار‌و مامەڵەی هاوڵاتیان لەپێشینەی کارەکانی ئەفسەرو کارمەندانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی