پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران
image

لەسێ‌ چالاكی جیاداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا.

لەهەڵمەتێکی گەران و پشكنیندا کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی بێ‌ مۆڵەتیان پێبووەو دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە.تۆمەتباران بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، ع لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە