د. ئارام محەمەد صاڵح سوپاس و پێزانین ئاراستەی دوو كارمەندی پۆلیسی سلێمانی دەكات
بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە ڕێپێدراوانی پۆلیس ( هاوژین حسێن و گۆران عومەر ) كرد كە توانییان پلەی یەكەم و دووەم لە سەر ئاستی هەرێم بەدەستبهێنن لە پسپۆری بەڵگەكانی تاوان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر – پەیمانگای تەكنیکی پزیشكی هەولێر .
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا و بەڵێنی هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی پێدان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی