ئەنفال.. زامێكی بەردەوام
ئەمڕۆ (36) ساڵ بەسەر گەورەترین و دڕندانەترین شاڵاوی كۆمەڵكوژی و جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا تێدەپەڕێت.
ئەنفال، پڕۆسەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی مۆركی نەتەوایەتی كورد و لەناوبردنی گشت شوێنەوارێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی كۆمەڵگەی كوردەواریی، سەرئەنجام تاوانبارانی ئەنفال لەسەر كەیسی جینۆسایدو كارە نامرۆڤانەكانیان بەرامبەر بەگەلی كورد خرانە قەفەسی دادگاوەو سزای یاسایی دران.
لەم یادە كارەساتبارەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گشت شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان دادەنەوێنین و هەمیشە لەیادەوەریماندا بەزیندویی دەمێننەوە.