بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین كرد
بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان عەمید مستەفا ڕەسوڵ ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین و عەمید فوئاد حەمید ، بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین و وەفدی یاوەریان كرد كە بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لەدەستبەكاربوونی بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح سەردانیان كردبوو.
لەدیدارێكدا جەخت لەكاری پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتری نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی