بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی هەردوو بەشی پۆلیسی دەربەندیخان و شارەزووری کردوو نوسینگەی
image

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15/4/2025 بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخانی کردوو سەرجەم بنکەکانی سنوری ئەوبەشەی بەسەرکردەوە. هەروەها سەردانی بنکەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی کردو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانیشی کردەوە.
دواتر بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەشی پۆلیسی شارەزوور و هەریەک لە بنکەکانی پۆلیسی زەڕایەن، بنکەی پۆلیسی شارەزوور و بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی کرد.
ئامانج لەو سەردانەی بەڕێز بەڕێوەبەر کردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان بوو، هەروەها ڕێنمایی پێویستیشی ئاڕاستەی ئەفسەران و کارمەندان کرد بەمەبەستی باشتر ئەنجامدانی ئەرک و فەرمانەکان و جێبەجێکردنی یاسا کارپێکراوەکان لەپێناو ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی ڕێژەی تاوان کەمی کردووە بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو، هەروەها سوپاسی هاوڵاتیانیشی کرد کە هەموو کات هاوکاری هێزە ئەمنیەکانیان کردووە، جەختی لەوەش کردەوە کە هەوڵ و ماندووبونی ئەفسەرو کارمەندە ماندوونەناسەکان کە شەوڕۆژیان خستۆتەسەر یەک بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان بەرزدەنرخێنین.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە