بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە فەرماندەی خوێندنگەی مەشقی سەربازی هێزەكانی حەفتا
بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز لیوا زانا عبدالكریم فەرماندەی خوێندنگەی مەشقی سەربازی هێزەكانی حەفتا كرد كە بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لەدەستبەكاربوونی بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح سەردانی كردبوو.
لەدیدارێكدا جەخت لەكاری پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتری نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی