بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سهردانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی کرد
بەمەبەستی بەدواداچون و ئاگاداربوون لە چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکانیان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٥/١/٣١، بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محەمەد صاڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سهردانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤)ی کرد.
پاش دڵنیا بوونەوە سوپاس و دهستخۆشی ئاڕاستەی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی بەشەکە کرد لهپای ئەمەک و دڵسۆزیان کە هەمیشە ماندونەناسانە ئەرکەکانیان بەجێدەگەیەنن، ههروهها لەسەردانەکەیدا ڕێنمایی پێویستی ئاراستهكردن و جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی تەواو بە بنەما یاساییەکانەوە لەپاراستنی هێمنی و ئاسایشی شار و سەرو سامانی هاوڵاتیان …