" هەمئاهەنگی و كاری پێكەوەیی دووپاتكرایەوە "
image

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز ( عەمیدی دكتۆر ، ئارام محەمەد ساڵح سەعید ) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێز ( دادوەر ، مەهدی رەشید فەرج ) بەڕێوەبەری فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی كرد.
لەو سەردانەدا جەخت لەهەمئاهەنگی و كاری پێكەوەیی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ‌و فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی كرایەوە، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاساو ڕێنماییە بەركارەكان بۆ چەسپاندنی زیاتری سەروەری یاساو خزمەتكردنی هاوڵاتیان بەباشترین شێوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە