بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەکانی پۆلیسی بەسەر كردەوە
image

شەوی ٢١/٢٠ ی۳ ی ٢٠٢٥، بەڕێز عەمیدی دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح سعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و فەرمانەكان و پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتیان لە شەوی سەری ساڵی کوردی ، مەفرەزەکانی پۆلیسی لە ناو بازارو شەقام و کۆڵانەکان بەسەرکردەوە.
بەڕێز بەڕێوەبەر لەمیانەی سەردانەكەیدا ڕێنمایی پێویستی دا بەئەفسەرو كارمەندان و سوپاس و دەستخۆشی بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەكردن لەپای دڵسۆزی و ماندو نەناسییاندا .
هەروەها سوپاسی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی پۆلیسی سلیمانی.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە