ژماره‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان سه‌ردانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن
ئەمڕۆ 2023/6/14، سه‌رۆك‌و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی هاوشاریانی سلێمانی‌و كۆمه‌ڵه‌ی سابونكه‌ران‌و ماڵی سۆفی كه‌ریم سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-یان كرد‌و له‌لایه‌ن بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عبدالكریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
له‌دیدارێكدا سه‌رۆك‌و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان سوپاس ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرو ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد له‌پای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ دابینكردنی ئارامیی شاری سلێمانی‌و پاراستنی شوێنه‌واره مێژویی‌و كلتورییه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیس دووپاتیكرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هه‌میشه له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان‌و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌فه‌راهه‌مكردنی ئارامیی‌و هێمنی شار تا سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بەئازادانە كاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییه‌كان