پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بەشداری کرد لەمەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی لێکۆڵەری پۆلیس بەکۆمە
image

بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محەمەد صاڵح سەعید، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بەیاوەری بەڕێزان شاهۆ عوسمان, جێگری پارێزگاری سلێمانی و عەمید جەمال محمد، نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عەمید خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و عەقید یاسین محمد، داواکاری گشتی هێزەکانی ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مەشق و شیاندنی کردو بڕوانامەی خولەکەیان پێشکەشی ژمارەیەک ڕێپێدراوی پۆلیس کرد کە سەرکەوتووانە بەشدارییان لەخولی ڕێپێدراوی لێکۆڵەردا کردبوو.
بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محەمەد صاڵح سەعید سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو و ئەفسەرو کارمەندەکانی کرد لەپای ئەرک و ماندووبونی بەردەوامیان لەپرۆسەی بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمی و پراکتیکی زانستی ئەفسەرو کارمەندان.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە