پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دەستبەسەر بڕێکی زۆر ماست و شیرەمەنی خراپبوودا گیرا
image

لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە(٣٥٠٠) سێ هەزار و پێنج سەد سەتـڵ ماست و (٣) تۆن شیر و زیاتر لە (٣٠٠) سێ سەد كیلۆگـرام بەرهـەمی شیرەمـەنی ماوەبەسەرچوو خراپبوودا لەناو كارگەیەکی دروستكردنی ماسـتدا لەگونـدی كانـی پانكە، كە تۆمەتبار ئامادەی كردبوو بەمەبەستی فرۆشتن و ساغكردنەوەی لەناو بازاڕەكاندا.
لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، س، ف لەدایكبووی 1989) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە