لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەکانی پۆلیسی بەسەر كرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٣/٣٠ بەڕێز عەمیدی دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح سعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەکانی پۆلیسی بەسەر كردەوە کە لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە ئەرک و فەرماندان.
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی لە ئەفسەران و کارمەندان کرد و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەکردن لە بەرامبەر دڵسۆزی و ماندونەبوونیاندا.
لەهەمانکاتدا ڕێنمایی پێویستی ئاڕاستەکردن بەمەبەستی پاراستنی ئەمنییەتی زیاتری هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا.