پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی‌ لەگەڵ لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان كۆبوه‌وه‌
image

رۆژی‌ 10/6/2024 سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان کۆبوەوە.
 
لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنی‌و هەماهەنگیی نێوان هێزەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو جەخت لەبەردەوامیی هاریکارییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک‌و ئارامیی ناوچەکە.
 
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەرامبەر هەوڵ‌و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ئارامی‌و ئاسایشی ناوچەکە، سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هێزه‌ئه‌منییه‌كان‌و هێزەکانی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس کرد کە هەمیشەو بەئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکە نیشتمانییەکانیان بەجێدەگەیەنن.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە