بەڕێوەبەری نوێی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستبەكاربوو
لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانداو بەئامادەبوونی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عبدالكریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ 2023/5/15، بەڕێز عەقیدی پۆلیس عەلی ئەحمەد عەزیز وەك بەڕێوەبەری نوێی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی (104) دەستبەكاربوو.
بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عبدالكریم پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەری نوێ كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكانیدا.
لەهەمانكاتدا سوپاسو دەستخۆشی خۆی ئاراستەی بەڕێز عەقید دڵشاد عەبدوڵا حەمە ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پێشوی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن كرد كە لەڕابردودا سەركەوتووانە كارەكانی ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییكان