پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەفسەران و كارمەندانی ئێشكگری پۆلیسی سلێمانی بەسەر دەكاتەوە
image

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی كارەكانی بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ بەڕێز عەمیدی دكتۆر، ئارام محەمەد ساڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بە یاوەری بەڕێز عەمید ئیدریس كەریم، بەڕێوەبەری بەشی جوڵانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەش و بنكەكانی پۆلیس و نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانیان كرد.
 
لەو سەردانەدا عەمیدی دكتۆر، ئارام محەمەد ساڵح سەعید لە بەڕێوەچوونی كارەكانی بەش و بنكەكانی پۆلیسی پرسی و جەژنە پیرۆزەی لە ئەفسەرو كارمەندان كردو دەستخۆشی لێكردن كە كارەكانیان بەباشی ڕایی كردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە