بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لەبەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
image

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2025/5/20، بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی کرد لەوەفدی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی، مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، ڕێبوار رەسول لەبەشی یاسا.
سەردانەکە بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر بوو بۆ کاری هاوبەش بەتایبەت لەکارەکانی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵان کە خۆی لەدورخستنەوەی منداڵانی سەر شەقام و بازاڕو ئەو جێگایانەی کە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کاری تێدا دەکەن، لەپێناو پاراستنی مافەکانی منداڵان لەچوارچێوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ کە ئەنجومەنێکی فراوانەو پێکدێت لەئەندامانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی منداڵانی ئیشکەر لەسەر شەقام و ترافیک لایتەکان.
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی وەفدی میوانی کردو پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنەکە دووپاتکردەوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە