سێ تۆمەتبار دەستگیركران
لەدوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی برینداركردنی ژنێك دەستگیركراون .
لە ڕوداوێكداو دوای ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا لەیەكێك لە باخەكانی سیتەك ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە ژنێك بەفیشەك بریندار كراوە ، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرئەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرابوو.
لەئێستا هەردوو تۆمەتبار (ف ، ع ، م لە دایكبووی 2002 ) و (ع ، م ،ح لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لەچالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردبوو دواتر هەڵاتبوو.لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ع ، س لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.