کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
image

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بەپلانی ئەمنی و ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاهەنگەکانی کۆتا شەوی ساڵی 2024 و پێشوازیکردن لەساڵی نوێی 2025.
بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید ڕایگەیاند، لەڕۆژی 2024/12/25وە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کە پلانێکی ئەمنی تۆکمەو ڕێک و پێک داڕێژراوە لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەریدا تا هاوڵاتیان لەکەشێکی ئارام و هێمندا بەشداری لەبۆنەو ئاهەنگەکانی پێشوازی لەساڵی نوێ بکەن.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە