بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هەردوو بنکەی پۆلیسی سەراو ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی
لەچوارچێوەی سەردانەکانی بۆ بەش و بنکەکانی پۆلیس، ئەمڕۆ 2024/10/7 بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هەردوو بنکەی پۆلیسی سەراو ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری کرد.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌نزیكه‌وه له‌كاره‌كانی ئه‌و بنكانه‌ی پرسییه‌وه‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له‌پای ئه‌رك‌و ماندووبونیان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌كردن بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان‌و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌زووترین كاتداو ڕه‌چاوكردنی زیاتری بنه‌ما یاساییه‌كان‌و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه.
هەروەها له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه كرد كه به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیسیان كردبوو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیابوەوە کەکارو مامەڵەی هاوڵاتیان لەپێشینەی کارەکانی ئەفسەرو کارمەندانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی