ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان( یۆنامی) بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی بەڕێوەبەری پۆلی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2024/10/14 بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئەفسەرانی بەشی جوڵان و لیژنەی پاراستنی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی و ئەفسەری پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان/ نوسینگەی سلێمانی پێشوازییان کرد له‌به‌ڕێز مۆفه‌ق روبه‌یعی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن‌و وه‌فدی یاوه‌ری.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرۆسه‌ی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد‌و جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی پۆلیس له‌پرۆسه‌كه‌دا كرایه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی