بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی مەیدانی چاودێری جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەکا
image

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11/20 بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێز شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، گەڕانێکی بەناو شاڕێ و شەقامەکانی شاری سلێمانیدا ئەنجامدا بەمەبەستی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ کە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوەو لەماڵەکانیان بمێننەوە تا تیمەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بەباشی کارەکانیان ڕاپەڕێنن.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە