بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانە کرد کە پلەیان بەرزکراوەتەوەو ڕێزلێنانی پێ
بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانە کرد کە ژمارەیان ٨٨ ئەفسەرەو لەخشتەی مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ پلەیان بەرزکراوەتەوەو ڕێزلێنانی پێشکەشکردن.
هەروەها سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەکردن کە سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و لەهەمانکاتدا ڕێنمایی پێویستی ئاراستەکردن کە لەداهاتووشدا بەهەمانشێوە بەردەوامبن لەخزمەتکردنی هاوڵاتیان و دابینکردنی ئارامیی و ئاسایش بۆشاری سلێمانی