بەڕێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها پێشوازی لەبەڕێز جەزای سەید مەجید دەکات
بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پۆلیسەوە ئەمڕۆ ٩-١-٢٠٢٣ بەڕێز جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی به‌ڕێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد‌و پیرۆزبایی خۆی لەبەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد.
ھەروەھا بەڕێز جەزای سەید مەجید سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد لەبەرامبەر کار‌و چالاکییە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی ئارامیی و ھێمنی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان