پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌ڕێز بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی سه‌ردانی‌ بەرێوەبەرایه‌تی گشتی پەروەردەی سلێمانی ده‌كات
image

ئه‌مڕۆ 2023/1/16، بەرێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ بەرێوەبەرایه‌تی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی‌و مامۆستا عومەر محمد ئەمین، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی‌و بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پارێزگای سلێمانی‌و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان كۆبونه‌وه‌.
 
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتری‌ نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كرایه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌تی‌ لەو كارو رەفتارانەی لەگەڵ پەیامی پەروەردەو فێركردن ناگونجێن‌و رێگەپێنەدراون.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندیەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە