حاجی مەزهەرو بنەماڵەكەی سەردانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكەن
ئەمڕۆ بەڕێز حاجی مەزهەرو بنەماڵەكەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییان كردوو سوپاسنامەی خۆیان گەیاندە بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پای هەوڵ و ماندووبون و ئامادەییە بەردەوامەكانی بەڕێز بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی پۆلیسی سلێمانی كە لەسەرەتای ڕوداوەكەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبووە.
لەبەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی خۆیی و سەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی پۆلیسی سلێمانی گەیاندە ئەو بنەماڵەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان