بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لەسەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک - گەرمیان كرد
بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لەبەڕێز دکتۆر ئاوات عومەر قادر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک - گەرمیان كرد كە بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لەدەستبەكاربوونی بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح سەردانی كردبوو.
لەدیدارێکدا جەخت لەکاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی