پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی خێزان و خانەوادەی شەهید ڕزگار ئەحمەدی کرد
image

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٣/٣٠ لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕێز عەمیدی دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح سعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی ماڵی شەهید ڕزگار ئەحمەدی کرد کە ساڵی ڕابردوو لە ئەرک و دەوامی ڕەسمیدا و لەکاتی دەرچونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراو، مەفرەزەکە ڕووبەروی هێرش بونەوەو لەئەنجامدا ناوبراو شەهید بوو.
لەسەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ خێزان و خانەوادەی شەهید ڕزگار دووپاتکردەوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە