به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی كرد
به‌ڕێز عه‌مید د. ئارام محه‌مه‌د صاڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە‌بەڕێز عه‌مید خالید ماوه‌تی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی‌و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو كرد، کە به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز عه‌مید د. ئارام محه‌مه‌د صاڵح سەردانیان کردبوو.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا جه‌خت له‌پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هەردوولا كرایەوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی