به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی له‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌كات كه پله‌یان به‌ر
ئه‌مڕۆ 2023/4/2، به‌ڕێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فسه‌رانه كرد كه لەخشتەی (کانوون ٢٠٢٣/١/٩) پلەیان بەرزكراوەتەوە.
پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی‌و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد كه پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ڕایگه‌یاند، هیوادارین هەروەکو چۆن لەماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانه ئەرکەکانی سه‌رشانیان جێبەجێکردووە بەهەمانشێوەو لەداهاتووشدا بەردەوام بن لەچەسپاندنی یاسا‌و دابینكردنی ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیان.
هیوادارین وه‌زاره‌تی ناوخۆ خولی ئه‌فسه‌ری بۆ ڕێپێدراوانی پۆلیس بكاته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له‌چاوه‌ڕوانیدان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان