پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی‌ برینداری‌ پۆلیس ده‌كات
image


ئه‌مڕۆ 2022/9/14، به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ كرد كه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ 2022/9/4 له‌قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ بریندار بون.

به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ لێكردن كه‌ له‌پێناو به‌رقه‌راربوونی‌ ئارامیی‌و ئاسایشی هاوڵاتیان‌و جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانیان برینداربون. 

هه‌روه‌ها دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوكاریی كردن‌، ئاماده‌یی خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی‌ پزیشكی‌ له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە