مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیرکردو دەستیشگیرا بەسەر بڕی سێ تۆن میوەو سەوزەی خراپبوودا.
پاش چاودێریكردنی بەردەوامیی ناوبازاڕی شاری سلێمانی لەسەرەتای هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی لیژنەكانی قائیمقامیەت، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە ویستبووی بڕی سێ تۆن سەوزەو میوەی بەسەرچوو لەناو بازاڕ ساغ بكاتەوە.
لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ق ، س ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دەستیشگیراوە بەسەر بڕی سێ تۆن سەوزەو میوەی خراپبوودا .