بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك به‌ش‌و بنكه ده‌كات
بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانی پۆلیسی سه‌یدسادق، پۆلیسی پێنجوێن، گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌یدسادق‌و بنكه‌كانی باشماخ، ناڵپارێز، عه‌ربه‌ت‌و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌یدسادق و هەروەها سەردانی بەڕێوەبەری دەروازەی گومرگی باشماخی كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بەڕێز عەمید د. ئارام محەمەد صاڵح له‌نزیكه‌وه له‌كاره‌كانی ئه‌و به‌ش‌و بنكانه‌ی پرسییه‌وه‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له‌پای ئه‌رك‌و ماندووبونیان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌كردن بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان‌و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌زووترین كاتداو ڕه‌چاوكردنی زیاتری بنه‌ما یاساییه‌كان‌و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی