بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی کرد بەهۆی خانە
image

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٤/١٣، بەهۆی خانەنشینبوونییەوەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەهاوڕێ و هاوپیشەیەوە مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ بەڕێز عەقید شیروان والی ئەحمەد ئەفسەر لە بەشی جوڵانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانی ڕێکخرا.
بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ناوبراو کرد لەپای ئەرک و ماندوبوونی چەند ساڵەی کارکردنیدا کە بەبێ دابڕان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کاری کردووەو ئەرکەکانی بەباشی ڕایی کردووە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە