بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشێك لە بنكەو نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی بەسەر كردەوە
شەوی ١٢/١١ ی ٣ ی ٢٠٢٥، كاتژمێر ٢٠٠٠ ی عەسكەری تا ٠٢٥٠ ، بەڕێز عەمیدی دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح سعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پشكنین و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و فەرمان و بڕیارەكانی دادگاكان لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەكان سەردانی هەریەكە لە بنكەكانی پۆلیسی (ئەزمەڕ ، ئیبراهیم ئەحمەد ، بەكرەجۆ ، تاسڵوجە ، ڕاپەڕین ، سەرچنار ) و نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی ( ئیبراهیم ئەحمەد ، بەكرەجۆ و ڕاپەڕین ) و بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد .
بەڕێز بەڕێوەبەر لەمیانەی سەردانەكەیدا ڕێنمایی پێویستی دا بەئەفسەرو كارمەندان و سوپاس و دەستخۆشی بەڕێوەبەرایەتی ئاراستە كردن لەپای دڵسۆزی و ماندو نەناسییاندا .