پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستبەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیدا گیرا
image

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٥/٢٨ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لە گەڕەکێکی شارۆچکەی دەربەندیخان لە هەڵمەتێکدا دەستیانگرت بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەتداو سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران.
بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محمد ساڵح سعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ بەیاوەری تیمێکی پسپۆری بەشی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان و تیمێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئامادەی شانۆی تاوان بوون و بەئامادەبوونی بەڕێزان دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان و لێکۆڵەرانی دادی و لێکۆڵەرانی پۆلیس سەرپەرشتی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییان کرد.
بەپێویسیتی دەزانین هاوڵاتیان و دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دڵنیابکەینەوە، ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتمان پارێزەری سەرو سامانیانن و بەردەوام و ماندونەناسانە ئەرک و فەرمانەکانیان بە لەخۆبوردەییەوە جێبەجێ دەکەن.
هەر لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە تەنها ئەو زانیارانە دروست و پشتڕاستکاوەن کە لە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە یاخود لەسەر زاری وتەبێژی فەرمیمانەوە بڵاودەکرێنەوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە