سوپاس و پێزانین ئاراستەی کارمەندێکی تازە خانەنشینبووی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کرا
لەپای ئەرک و ماندوبوونی چەند ساڵەی لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی (ڕێپێدراو/ نەجمەدین محەمەد سەعید )کرا کە بۆ ماوەی ٢١ ساڵ بێ دابڕان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کاری کردووە و ئەرکەکانی بەباشی ڕایی کردووە و لە ئێستادا خانەنشین بووە.